ئیران ئینتێرنەشناڵ بە تەواوی هەک کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439954-ئیران_ئینتێرنەشناڵ_بە_تەواوی_هەک_کرا
هەکێرەکانی حەنزەلە ڕایگەیاند؛ کەناڵی ئیران ئینتێرنەشناڵ بە تەواوی هەک کراوە.
(last modified 2025-07-08T12:26:37+00:00 )
ته‌مووز 08, 2025 17:44 Asia/Tehran
  • ئیران ئینتێرنەشناڵ بە تەواوی هەک کرا

هەکێرەکانی حەنزەلە ڕایگەیاند؛ کەناڵی ئیران ئینتێرنەشناڵ بە تەواوی هەک کراوە.

هەکێرەکانی حەنزەلە ڕایانگەیاندووە؛ هەموو سیستەمەکان، سێرڤێرەکان و ژێرخانەکانی پێوەندیی ئەم کەناڵە پەکیکەوتووە و زانیاری و دەیتا ناوخۆییەکانی دەرکەوتووە و هەموو ئەو پەیامانەی کە بەڕێکراوە بۆ ئیران ئینتێرنەشناڵ لە بەردەستدایە.

ئەم زانیارییانە بریتین لە نامەگەلێکی نهێنی، زانیاریی شەخسیی فەرمانبەران، پێشینەی دراوی و پێوەندیی لەگەڵ ناوەندە بیانییەکان. هەروەها دەگوترێ کە بەمزووانە ئەم زانیارییانە بڵاو دەکرێنەوە.