پاپ خوازیاری کۆتایی دان بە " دڕندەکاری جەنگیی " بوو
تهمووز 20, 2025 15:01 Asia/Tehran
ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان دوای پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کلیسەی غەززە خوازیاری کۆتایی دان بە "دڕندەکاری سەرچاوە گرتوو لە شەڕ" بوو.
"پاپ لئو"وتی: لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوا ئەکەم کە یاساوڕێسای مرۆڤ دوستانە لەبەرچاو بگرن وڕێزبگرن لە وادەوبەڵێنیەکان لە هەمبەر پارێزرانی کەسانی ناسەربازی وهەروەها قەدەغەی سزادانە بەکۆمەڵەکان و
بە کارهێنانی زەخت وزۆرو گواستنەوەی بە تۆپزی خەڵک بوەستێنن. پاپ لئو پیشتریش وێڕای دەربڕینی داخ ومەخابن
د سەبارەت بە شوێنهاتەکانی پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کلیسەکانی غەززە جارێکی تر سەبارەت بە دامەزرانی وتووێژ وئاگربڕ هیواداری دەربڕیبوو/.