بارانی بەخوڕ مۆسکۆی تووشی کێشە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440274-بارانی_بەخوڕ_مۆسکۆی_تووشی_کێشە_کرد
بارانبارینی بەخوڕ لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ دووەمجار پایتەختی ڕووسیای گرتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 21, 2025 11:00 Asia/Tehran
  • بارانی بەخوڕ مۆسکۆی تووشی کێشە کرد

بارانبارینی بەخوڕ لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ دووەمجار پایتەختی ڕووسیای گرتەوە.

  دوای هاتنی  بارانێکی بەخوڕ لە موسکۆ بەشێک لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ جاری دووەم ژێرئاوکەوت . ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بڵاوکراونەتەوە،  ئەم دیمەنانە پیشان دەدەن :  ئەو  گەراژانەی کە پڕبوون لە ئاو ئەو  ئۆتۆمبێلانەی وا سەر ئاو کەوتوون و  ڕێبوارانێک کە بە نیازن خۆیان لە مێتڕوی پڕ لە ئاو ڕزگار بکەن  . بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی کەشناسی ڕوسیا، ئەگەری زۆرە تا کۆتایی ئەمڕۆ باران بارین بەردەوام بێت. بارانبارینی بەخوڕ ڕۆژی سێشەممە دیمەنی هاوشێوەی لە مۆسکۆ  بە دی هێنا .