زانیاریی ١.٤ ملوێن ئەمریکایی لەقاو دراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440406-زانیاریی_١.٤_ملوێن_ئەمریکایی_لەقاو_دراوە
یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بیمە لە ئەمریکا ڕایگەیاند بە هۆی هێرشێکی هەکێریی بەربڵاو، زانیار و دەیتای موشتەرییەکان، پسپۆڕان و فەرمانبەرانی لەقاو دراوە.
(last modified 2025-07-27T12:00:19+00:00 )
ته‌مووز 27, 2025 15:26 Asia/Tehran
  • زانیاریی ١.٤ ملوێن ئەمریکایی لەقاو دراوە

یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بیمە لە ئەمریکا ڕایگەیاند بە هۆی هێرشێکی هەکێریی بەربڵاو، زانیار و دەیتای موشتەرییەکان، پسپۆڕان و فەرمانبەرانی لەقاو دراوە.

کۆمپانیای ئالیانز لایف ڕایگەیاندووە؛ هەژماری قوربانیانی ئەم هێرشە هەکێرییە نزیکەی ١.٤ ملوێن کەس بوونە. مانگی ڕابردوویش کۆمپانیایەکی بیمەی دیکە لە ئەمریکا ناسراو بە ئەفلەک هەک کرابوو کە ڕاژەکاریی بیمەی دەرمانی ئەنجام دەدات.