ئیدانەکردنی جیهانی شارۆچکە سازی ڕژێمی زایۆنیستی
بە ئاشکرا بوونی گەڵاڵەی شارۆچکە سازی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی ڕوژئاوایی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی جیهان ئەو کارەی زایونیستییەکانیان بە توندی ئیدانە کرد
دوێنێ و هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە وەزیری دارایی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی پێنجشەممە پلانی یەکلاکردنەوەی E1 و دەستپێکردنی پلانی لکاندنی شارۆچکەیەکی زایۆنیستی بە قودسی داگیرکراو ڕاگەیاند، جگە لە گرووپەفەلەستینیەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی جیهانیش ئەم کارەی ڕژێمی زایۆنیستییان شەرمەزار کرد.حەماس و گرووپە فەلەستینیەکان بە ئیدانەکردنی ئەم پیلانگێڕییە زایۆنیستییە، جەختیان لەوە کردەوە کە پلانی شاروچکە سازی ڕژێمی داگیرکەر هەنگاوێکی مەترسیدارە کە ئامانج لێی بڕینی پەیوەندی جوگرافیای نێوان دوو شاری ڕامەڵڵا و بەیتول لەحمە ، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بارەیەوە بێدەنگ نەبن. ستیفان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پلانی شاروچکە سازی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داوای لەو ڕێژیمە کرد پلانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە. کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بڕیاری دەسەڵاتدارانی زایۆنیستی بۆ شاروچکە سازی زایونیستی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هۆشداریی دا: ئەگەر ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت، یەکپارچەیی خاکی فەلەستین دەبڕدرێت و گرژیەکان لە ناوچەکە زیاتر دەبن. وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیاش بە توندی ئەم پلانە زایۆنیستییەیان شەرمەزار کرد و خوازیاری ڕاگرتنی شارۆچکەساازی زایۆنیستی بوون. هەروەها ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و یەکیەتیی جیهانی زانایانی موسڵمان ڕێکەوتنی ڕژێمی زایۆنی بۆ بنیاتنانی سێ هەزار و ٤٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە کەرتی ڕۆژاوایی لەوان لە شاری داگیرکراوی قودس شەرمەزار کرد. وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی لەوان عەرەبستان، ئێران، عێراق، تورکیا، عومان و ئەوانی تریش بە توندی ئەم پیلانگێڕییە زایۆنیستییەیان شەرمەزار کرد.