ئیسپانیا گرێبەستە سەربازییەکەی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی هەڵوەشاندەوە
ئهیلوول 16, 2025 18:48 Asia/Tehran
حکومەتی ئیسپانیا گرێبەستی کڕینی سیستەمی مووشەکهاوێژی سازکراو لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی بە بڕی ٨٢٥ ملوێن دۆلار بایەخ هەڵوەشاندەوە.
ئەم بڕیارە دوابەدوای ئەوەی درا کە "پێدرۆ سانچێز"ی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هەفتەی ڕابردوویش ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی بەنیازە قەدەغەی فرۆشتن یان کڕینی کەرەستەی جەنگی لەگەڵ ژێمی زایۆنی لەبەر "جینۆساید لە غەززە" لە چوارچێوی یاسادا جێبەجێ بکات. ئیسپانیا هەروەها هەڵوەشانەوەی فەرمیی کڕینی کەرەستەی جەنگی و گرێبەستێکی دیکەی تایبەت بە کڕینی ١٦٨ مووشەکهاوێژی دژەتانکی ڕاگەیاندووە؛ کەرستەگەلێک کە بڕیار بوو لە بازنەی لایسێنس و موڵەتی کۆمپانیایەکی زایۆنی بەرهەم بێن.