تەقەتفەنگێکی تۆقێنەر لە ئیدارەی کۆچبەری ئەمریکا
ئهیلوول 25, 2025 17:06 Asia/Tehran
دوابەدوای تەقەیەک کە لە نووسینگەی ئیدارەی کۆچبەریی ئەمریکا کرا، ٣ کەس کوژراو و بریندار بوون.
ئەم ٣ کەسە کە لە گرتووخانەی نووسینگەی تێگزاسدا بوون، لە گیراوانی ئیدارەی گومرگ و کۆچبەری دەهاتنە ئەژمار. کەسی تەقەکەر لە ئیدارەی کۆچبەری و گومرکی ئەمریکا لە دالاس، خەڵکی دایە بەر دەستڕێژی گوللە کە دوابەدوای ئەو تەقەیە یەکێک لە کەسانی نێو گرتووخانەکەی ئەم ئیدارەیە کوژراو و دوو کەسی دیکەش برینی کاریان لێکەوت. ئەم تەقەتفەنگە توندوتیژییەکی ئامانجدار بووە.