ئه‌یلوول 26, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • چوونەدەری نوێنەرانی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە ئامادەبوونی نەتانیاهو

نوێنەرانی وڵاتانی جیهان هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی وتاردانی نەتانیاهو، دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکانیان جێهێشت.

"بنیامین نەتانیاهو" ئەمڕۆ لەکاتێکدا لەنێو کۆڕی بەرپرسان و دیپلۆماتە دەرەوەییەکان لە نیۆیۆرک وتاری دا کە چەندین مانگە لەبەر ئەو تاوانە جەنگییانەی لە غەززەدا ئەنجامی دەدا، لەلایەن دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانییەوە داوا کراوەو پێوشوێن دەگیردرێ. زۆرێ لە سەرۆکان، بەرپرسان و شاندە دیپلۆماتیکییەکانی ئامادە لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە وتاردانی "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی داواکراوی رژێمی زایۆنی و جەنایەتە جەنگییەکانی ئەو رژێمە لە غەززە، هۆڵی ئەو کۆگەیان جێهێشت. ئەو ناڕەزایەتیی دەربڕینە، هەڵگری پەیامی ئاشکرای نەفرەت و بێزاریی جیهانی لەحاند سیاسەتەکانی تەلەڤیڤ بە کۆمەڵگای جیهانی بوو.

سەرپەیڤ