تشرینی یه‌که‌م 29, 2025 18:36 Asia/Tehran
  • ئەبوولغەیت: ژینۆسایدی خەڵکی غەززە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، مایەی شەرمەزاریی مرۆڤایەتییە

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب وتی: ژینۆسایدی خەڵکی غەززە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، پەڵەیەکی پڕشوورەییە بەناوچاوانی مرۆڤایەتییەوە.

"ئەحمەد ئەبوولغەیت" ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە کۆڕی دەسپێکرانی "جڤینی میدیایی عەرەبی" لە بەیرووت، وتی: ئەو ژینۆسایدە، پەڵەیەکی پڕشوورەییە بەنێوچاوانی مرۆڤی ئەو سەردەمەوە کە ژینۆسایدی خەڵکی غەززەی دیت و لەبارەیەوە بیستی بەڵام لەهەمبەر کۆمەڵکوژیی و وێرانکاریدا، وەک تەماشاوان تەنیا تەماشای کردو بێ دەنگ مایەوە. وتیشی: گەلی خۆڕاگری فەلەستین، کارەساتێکی تازەی تاقی کردەوە ئەویش لەکاتێکدا کە دەبێ بەهاکان و مافی مرۆڤ، بخرێتەسەرووی کارەکان و گرینگیان پێ بدرێ.

ئەبوولغەیت هەروەها جەختی کرد: رژێمی زایۆنی ناتوانێ شێوازی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە باڕووت و خوێن، دابڕێژێ.

سەرپەیڤ