نیگەرانیی گوترێش سەبارەت بە بنپێکرانی ئاگربڕ لە غەززە
تشرینی دووهم 04, 2025 15:48 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوامبوونی بنپێکرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە.
ئانتۆنیۆ گوترێش بە ئاماژە بە هەوڵی چالاکانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زیاتر بوونی ڕادەی ئەو یارمەتییانەی دەگەنە کەرتی غەززە، وتیشی: "یارمەتییەکان دەبێ بە ڕادەیەکی زیاتر بگاتە دەست دانیشتووانی کەرتی غەززە."
گوترێش هەروەها وتی: "هەر هێزێک کە بیهەوێت لە غەززە سەقامگیر ببێت، دەبێ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە مۆڵەتی پێ بدرێت."
گوترێش هەروەها جەختی کردەوە لەسەر داکۆکیکرانی ئاگربڕ لەم ناوچەیە و ڕێزی گرت لە ڕۆڵی قەتەر وەکوو بناغەدانەری ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا.