چین: ئەمریکا دەبێت بەڵێنەکانی بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی جێبەجێ بکات
تشرینی دووهم 07, 2025 13:33 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی : ئەمریکا دەبێ بەڵێنەکانی خۆی لە حاند چەکداماڵینی ناڤۆکی جێ بەجێ بکات
مائو نینگ وتی : توانا ئەتۆمییەکانی چین لە گەڵ تواناییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا بەراوەرد ناکرێن ، داواکردن لە چینیش بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی لەم قۆناغەدا نادادگەرانەوە و نا مومکینە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وەبیری هێنیاەوە ا: ئەمریکا دەبێت ڕاستگۆیانە بەڵێنەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی جێبەجێ بکات و ڕێوشوێنگەلێک بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی جبەخانە ئەتۆمییەکەی خۆی بۆ ئەوەی دۆخێک بۆ بەدیهێنانی چەکداماڵینی ناڤوکی جیهانی و تەواو بە دی بێت . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی وڵاتەکەی داوە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە.