تشرینی دووه‌م 11, 2025 21:53 Asia/Tehran
  • ئولیانۆف: واشینگتۆن دەبێ سەبارەت بە تاقیکاریی ئەتۆمیی خۆی شەفاف بێ

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا داوای لە ئەمریکا کرد هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف و تێر و تەسەل ڕابگەیەنێت.

میخائیل ئولیانۆڤ وتی: ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئەمریکا بەبێ دواخستنی لەوە زیاتر وەڵامێکی گونجاو بداتەوە. ئولیانۆڤ بە ئاماژە بە خواستی ئەمریکا بۆ ئەوەی لە بواری تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکاندا پێگەیەکی یەکسانی لەگەڵ ڕووسیا و چین هەبێت، وتی: بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، واشنتۆن دەبێ هەر وەک مۆسکۆ و پکەن بە شیوەی فەرمی و خۆبەخشانە خۆی ببوێرێ لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی و هیوادارم بڕیارێکی لەو شێوەیە بدرێت.

سەرپەیڤ