تشرینی دووه‌م 17, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • داوای سوپای سوودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسوەردانی سەربازیی ئیمارات

سوپای سوودان داوای لە هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە کرد بە ئاشکراکردنی سیمای بەرپرسانی ئیمارات ڕێگری لە قاچاخکردنی چەک بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتە بکەن.

لە  حاڵێکدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە قاچاخی بەربڵاوی زێڕ لە سودانەوە بۆ ئیمارات بڵاوکراونەتەوە و باس لەوە دەکرێت کە ئیمارات گرژیەکان لەم وڵاتە ئەفریقایە زیاتر دەکات، سوپای سوودان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، داوای لە هاوبەشەکانی لە ناوچەکە و جیهان کرد کە گواستنەوەی چەک بۆ سودان ڕابگرن، کە بە گشتی لە لایەن ئیماراتەوە ئەنجام دەدرێت و  سیمای بەرپرسانی ئیمارات لە قەیرانی ئێستای ئەو وڵاتە ئاشکرا بکەن. سوپای سودان ڕایگەیاند کە بارەکانی قاچاخی چەک بە تێپەڕین لە ژمارێک وڵاتی تایبەت دەگاتە سودان و سەرچاوەی ئەو چەکە قاچاخکراوانەش  ئیماراتە .

سەرپەیڤ