هەر ٧ کاتژمێر ژنێک لە فەرەنسا دەکوژرێت یان خۆی دەکوژێت
تشرینی دووهم 22, 2025 18:06 Asia/Tehran
ناوەندەکانی پشتیوانی لە ژنان لە فەرەنسا بە وشداریدان سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان لەو وڵاتەدا ڕایانگەیاندووە کە هەر حەوت کاتژمێر ژنێک لە فەرەنسا دەکوژرێت.
ناوەندی پشتیوانی لە ژنان لە فەرەنسا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بە دروشمی "کاتی وشداریدان کۆتایی هاتووە و کاتی هەنگاوی بەکردەوە گەیشتووە"، ڕایگەیاند : هەر ٧ کاتژمێر ژنێک لە فەرەنسا یان دەکوژرێت، یان هەوڵی خۆکوشتن دەدات. ئەم کارە یان لەلایەن هاوژینی ئێستا یان هاوژینی پێشوویانەوە ئەنجام دەبێ. بەپێی ڕاپۆرتەکە، کوشتنی ژنان لە فەرەنسا لە ساڵی ٢٠٢٤ لە چاو ساڵی ٢٠٢٣ - لە سەتا یازدە زیادی کردووە .