تشرینی دووه‌م 23, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • ڤەنزوێلا: بە سەربەرزییەوە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکا دەدەینەوە

 وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا بە ئاماژە بەوەی وڵاتەکەی بەهەموو تواناوە بەرامبەر بە چەند هەفتە فشاری ئەمریکا وەستاوە ڕایگەیاند کە کاراکاس "بە سەری بەرزەوە" وەڵامی هەڕەشەکانی واشینگتۆن دەداتەوە.

ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ سەپاندنی بەرژەوەندییەکانی خۆی بە سەر وڵاتاندا  و وتی: ئیمپریالیزمی ئەمریکا هەوڵدەدات بە فڕۆکەی جەنگی و پاپۆڕی تەیار بە مووشەک و ژێردەریایی ئەتۆمی لە کاراییب بمانترسێنێ. ئێمە کۆیلەی هیچ ئیمپراتۆرییەک نین. لۆپێز هەروەها بە ڕەخنە لە مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ترینیداد و توباگۆ لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا، ڕاشیگەیاند کە "هیچ جێگیرکردنێکی هێزی ئاسمانی یان دەریایی ناتوانێت سەربەخۆیی ڤەنزوێلا لەناوببات".

سەرپەیڤ