لاڤرۆف: وەڵامی هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانەی ئوروپا دەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443276-لاڤرۆف_وەڵامی_هەرچەشنە_کردەیەکی_دوژمنکارانەی_ئوروپا_دەدەینەوە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ بەنیازی شەڕ لەگەڵ ئوروپا نیە بەڵام وەڵامی هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە بۆ نموونە، جێگیرکرانی هێزی سەربازیی ئوروپی لە ئۆکرانیا و دەسبەسەرداگرتنی سامان و دارایی ڕووسیا، دەدەینەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2025 14:35 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: وەڵامی هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانەی ئوروپا دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ بەنیازی شەڕ لەگەڵ ئوروپا نیە بەڵام وەڵامی هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە بۆ نموونە، جێگیرکرانی هێزی سەربازیی ئوروپی لە ئۆکرانیا و دەسبەسەرداگرتنی سامان و دارایی ڕووسیا، دەدەینەوە.

"سێرگئی لاڤرۆف" وتی: ئوروپییەکان، زێلێنسکی هان دەدەن هەوڵە سەربازییەکانی بەردەوام بکا، بەڵام ئەوان پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستەیان نیە بۆیە، تەنیا کارێک کە دەتوانن بیکەن تاڵانی رووسیاو دەسداگرتن بەسەر یەدەگ و پاشەکەوتی دراڤیی ئەو وڵاتەیە. وتیشی: ڕێبەرانی یەکێتی ئوروپا لەهەوڵدان پێبەندی هێڵێکی پاڵپشتیی تەواو بێ هیواکەر لە زێلێنسکییەوە بن و بەهەر شێوازێک هەوڵ دەدەن پرۆسەی چارەسەریی دیپلۆماتیکی کێشەی ئۆکرانیا پەک پێ بخەن.