خۆپیشاندانی جەماوەری لە بەرلین بۆ شەرمەزارکردنی جینۆساید لە غەززە
کانونی یهکهم 21, 2025 16:25 Asia/Tehran
بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بوو بە گۆڕەپانی ڕێپێوانێکی بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین.
خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕی دژ بە پڕچەککرانی “ڕژێمی زایۆنی” لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە و بەردەوامیی جینۆسایدی فەلەستینییەکان لەلایەن سوپای زایۆنییەوە لە غەززە. ئەوان هەروەها داوای لێپێچینەوە لە تاوانبارانی جەنگیان کرد و دروشمی لەم چەشنەیان وتەوە: “جینۆساید ڕاگرن”، “ئیسرائیل تیرۆریستە” و “منداڵان مافی ژیانیان هەیە، بەڵام ئیسرائیل و ئەڵمانیا ناهێڵن” .
پۆلیسی ئەڵمانیا لە میانەی ڕێپێوانەکەدا ڕێوشوێنی توندی ئەمنیی گرتەبەر و لانیکەم خۆپیشاندەرێکی دەستگیرکرد.