هێرشی درۆنی کرایە سەر بازاڕێکی دارفۆری سودان
کانونی یهکهم 23, 2025 14:16 Asia/Tehran
بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بازاڕێکی قەرەباڵغ لە ئەیالەتی دارفۆری باکوور لە وڵاتی سودان، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە تەواو تەشەنەی سەندووە و بووەتە هۆی بردنەدەری فەرمانبەرانی فریاگوزاری لە شارۆچکەی گەمارۆدراو و برسیی کادوگلی لە باشووری سودان. شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس، ئاوارەبوونی نزیکەی ١٢ ملیۆن کەس و درووستبوونی گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوون و برسێتی لە جیهاندا.