کانونی دوھەم 02, 2026 17:20 Asia/Tehran
  • گوترش خوازیاری هەڵوەشانەوەی خێرای بڕیارنامەکانی پەرلەمانی زایۆنیستی دژی ئانڕوا بوو

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڕیارنامەکانی کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایونی) سەبارەت بە ئانڕوا بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە چالاکییەکانی ئاژانسەکە و ناتوانای لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیە و پێویستە دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێنەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو هەموارکردنانەی کە لەلایەن کنێستەوە پەسەندکراون بۆ یاسای ڕاگرتنی چالاکییەکانی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین  ئانڕوا  کە لە ٢٩ی دیسامبری  ٢٠١٥ دەرچووە، ئیدانە و نایاسایین. لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە هەموارکردنەکان بە پێچەوانەی  فەرمانبەرایەتی  ئانڕوا  و چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێنەوە. لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە  ئانڕوا بەشێکی دانەبڕاوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرپەیڤ