باهۆز سەرانسەری ئوروپای گرتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443875-باهۆز_سەرانسەری_ئوروپای_گرتەوە
باهۆزی ناسراو بە گورێتی سەرانسەری ئوروپای گرتەوەو بووە هۆی گیان لە دەسدانی کەسێک لە ئیسپانیادا .
(last modified 2026-01-10T09:25:00+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2026 13:50 Asia/Tehran
  • باهۆز سەرانسەری ئوروپای گرتەوە

باهۆزی ناسراو بە گورێتی سەرانسەری ئوروپای گرتەوەو بووە هۆی گیان لە دەسدانی کەسێک لە ئیسپانیادا .

 باهۆزی  گورێتی بووە هۆی  هەڵکرانی بایەکی بەهێز و بارینی  باران و بەفر لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەوروپا و لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپایش دۆخی  هۆشدار و مەترسیدار ڕاگەیێندراوە . کارەبای زیاتر لە پەنجاو حەوت هەزار کەس لە باشووری  ڕۆژئاوای  ئینگلیز و سێ هەزار بنەماڵە لە باکووری ڕۆژئاوای فەرەنساش بڕاوە .  یەکەم قوربانیی  باهۆزی گورێتی لە ناوچەی سان سێباستیەن لە ئیسپانیا  بوو، ئەو کەسە  دوای  کەوتنە ناو دەریا گیانی لەدەستدا . ئەڵمانیا و دانیمارکیش بەهۆی باهۆزەکەوە  بەرەوڕووی کێشەو گرفتی زۆر بوونە.