ترەمپ لە سەپاندنی باج بەسەر ئوروپا، کشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444136-ترەمپ_لە_سەپاندنی_باج_بەسەر_ئوروپا_کشایەوە
پاش ئەوەی ئوروپاییەکان رایانگەیاند؛ کردەی تۆڵەکەرەوە ڕەچاو دەکەن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەپاندنی باجی شیمانەیی بەسەر ئوروپادا پاشەکشەی کرد.
(last modified 2026-01-22T12:03:01+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2026 17:30 Asia/Tehran
  • ترەمپ لە سەپاندنی باج بەسەر ئوروپا، کشایەوە

پاش ئەوەی ئوروپاییەکان رایانگەیاند؛ کردەی تۆڵەکەرەوە ڕەچاو دەکەن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەپاندنی باجی شیمانەیی بەسەر ئوروپادا پاشەکشەی کرد.

دۆناڵد ترەمپ، پێشکەوتن لە وتووێژەکانی لەگەڵ "مارک روتە"ی سکرتێری گشتیی ناتۆی بە هۆکاری پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری پێشووی سەبارەت بە سەپاندنی باجەکان بەسەر ئوروپادا راگەیاند. سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی گرینلانددا بووم، هەرگیز باجی گومرکی ناخەمە سەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ. بەرپرسانی وڵاتانی ئوروپاییش ڕایانگەیاند؛ تەنانەت بە کشانەوەی ترەمپ لە هەڕەشەو گوڕەشەکانی سەبارەت بە گرینلاند، ئێمە هەروا لە حاڵەتی ئامادەباشی داین.