بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەنجومەنی ئاشتیی غەززە مافەکانی فەلەستینیەکان مسۆگەر ناکات
ڕاپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێشتا ٥٠%ی غەززە لەژێر داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیدایە و هێرشەکانی ئەم ڕژیمە ئێستایش هەر بەردەوامە، وتیشی: ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا ڕێگری کردووە لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە و بێگومان کردەوەکانی ئەم ڕژیمە لە غەززە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ڕاپۆرتەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سیستەمی نێودەوڵەتی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاشتی غەززە مافەکانی فەلەستینییەکان مسۆگەر ناکات، پێیشیداگرت کە کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و لەوانەش ڕاگەیاندنی ڕۆنانی شارۆچکەگەلی زایۆنی نشین تازە ، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و ئەم ڕژێمە بەردەوام و بێوچان یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخات.
ئەم کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شەرمەزارکردنی لێدوانەکانی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ڕۆنانی شارۆچکەگەلی زایۆنی نشین لە کەرتی غەززە، ئەم کارەی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی زانی و وتی: ڕژێمی زایۆنی هەمیشە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەها و بنەماکانی بەڕێوەبردنی سیستەمی جیهانی پێشێل کردووە و ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە دەبێت سەرەتا ئەم ڕژێمە بخاتە بەر لێپرسینەوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی لە غەززە و درێژەدان بە ڕۆنانی شارۆچکەگەلی زایۆنی نشین.