شوبات 07, 2026 19:21 Asia/Tehran
  • پارەی ئەپستین لەخزمەتی سوپای ڕژێمی زایۆنی و پڕۆژەکانی داگیرکەری 

بەڵگە تازە بڵاوبووەكان لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە دەریدەخەن کە جێفری ئەپستین، ملیاردێری تۆمەتبار بە تاوانی جینسی، ساڵانێکی زۆرە لە پشت پەردەوە پارە دەدات بە سوپای ڕژێمی زایونی و پڕۆژەکانی شارۆچكە سازی لە فەلەستین.

لە حاڵێكدا كە هەموو ڕۆژێ چەند لایەنێکی نوێی دۆسیەی گەندەڵی ئەخلاقی ئەپستین دۆسییەكی سێ ملوێن لاپەڕەیی ئاشكرا دەبێت و هەموو ڕۆژێك ناوی چەن كەسایەتی ناسراوی كۆمەڵگای ڕۆژئاوا لەو دۆسیەدا  دەبیسترێت و لە ترامپ وەك سەرۆك كۆماری ئەمریكاوە بگرە هەتا چامسكی تئوریسیەنی ئەمریكایی ئێستا ناویان وەك تاوانبار لەو دۆسیەدا هاتووە و تەنانەت وڵاتانی ناوچە وەكوو توركیاش ناویان لەو گەندەڵییە ئەخلاقییە گەورەیەی  هاوچەرخدا تۆمار كراوە . بەڵگەگەلی تازە بڵاو كراوە سەبارەت بە دۆسیەی جفری ئەپستین تاوانكاری جنسی ئەمریكایی لە لایەن وەزارەتی دادی ئەمریكا ڕەهەندگەلێكی نوێی لە توڕی دارایی ناوبراو  ئاشكرا كردووە كە ڕاستەوخۆ لە خزمەتی  سوپای ڕژێمی داگیركەری  زایونی و پڕۆژەكانی شاروچكەسازی لە سەرزەوینە داگیركراوەكانی فەلەستین چالاكی دەكەن .

 

ئەو بەڵگانە دەریدەخەن دامەزراوەی ئەپستین یارمەتی دارایی بە ڕێكخراوی " دۆستانی هێزەكانی بەرگریی ئیسرائیل" یان ئێف ئای دی ئێف داوە . دامەزراوەیەكی  ئەمریكایی كە بە هاوكاری سوپای زایۆنی بۆ پشتیوانی لە چەکدارانی  زایۆنی ، ژێرخانی سەربازی و چالاكییەكانی هاوپەیوەند بە داگیركاری یارمەتی كۆ دەكاتەوە .
بەڵگەی فەرمانگەی داهاتی ناوخویی ئەمریكاش پێدانی پارە لە لایەن ئەپستینەوە بە سندوقی نیشتمانی جوولەكە واتە جەی ئێن ئێف-ی تۆمار كردووە . دامەزراوەیەك كە ناوی چەن دەیە بە پەرەی شارۆچكەسازیەكان، داگیركردنی زەوی و داگیر كردن لە فەلەستین بەستراوەتەوە .
لە بەشێكی  دیكە لە بەڵگەكانی وەزارەتی دادی ئەمریكا هاتووە كە ئەپستین لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە گەڵ چەندین كەسایەتی هەڵكەوتەی ڕژێمی زایونی بۆ وێنە  ئیهود باراك سەرۆك وەزیرانی  ڕژێمی زایونیستی بووە و لە چالاكییەكانی هەواڵگریی هاوئاهەنگ لەگەڵ مۆساد بۆ وێنە كۆ كردنەوەی هەواڵگری و باج خوازی بەشداریان بووە .
 
 

سەرپەیڤ