شوبات 16, 2026 17:55 Asia/Tehran
  • خاڵە سەیرەكانی دۆسیەی ئەپستین، لە ئەگەری زیندووبوون هەتا تواندنەوەی تەرمی گیانلەدەسداوان

لە دۆسییەی جێفری ئەپستین تاوانباری جنسی ئەمریکیدا، خاڵی زۆر سەیر و دڵتەزێن بەرچاو دەکەوێ کە بریتییە لە؛ ئەگەری زیندووبوونی ناوبراو و تواندنەوەی قوربانیان لە دوورگەکەی.

دۆسیەی گەندەڵیی جنسی جێفری ئەپستین ملیاردێری ئەمریکی کە تێیدا ناوی زۆرێک لە سەرۆکان و سیاسەتمەدارانی جیهان لەوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و زۆر کەسایەتی سیاسی لەو وڵاتە و هەروەها ناوی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنی و بەرپرسانی ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکەی تێدایە هەموو ڕۆژێك رەهەندولایەنی نوێی ئەو دۆسیەیە ئاشکرا دەبن و بڵاو دەكرێنەوە.

لە یەکێک لە بەڵگەنامەکاندا ئەپستین لەگەڵ سوڵتان ئەحمەد بن سەلەیم بازرگانێکی ئیماراتی لە بەردەم بەشێك لە پەردەی کەعبەدا کە فڕێدراوەتە سەر زەوی دەبیندرێت. ئەو وێنەیە موسڵمانانی جیهانی تووڕە کردووە.

بەڵگەكانی دیكەی دۆسیەی ئەپستین نیشان ئەدەن كە ناوبراو لە ساڵی 2018 نزیكەی 1250 لیتر ئەسید سولفوریكی داوا كردووە . ئەسید سولفوریك مادەیەكی كیمیایی بەهێزە، كە دەتوانێ ئەندامەكانی جەستە و ئیسكەكان بتوێنێتەوە.  دەوترێت ئەم ڕادە ئەسید سولفوریكە  لە ڕۆژێكدا داوا كراوە كە ئێف بی ئای  لێكوڵینەوەكانی خۆی سەبارەت بە دەستێدابوونی ئەپەستین لە تاوانكاری جنسی  دەس پێكردووە .

بەڵگەكانی دوسیەی ئەپستین نیشان ئەدەن كە بەسەدان منداڵ لە توركیاوە گواسترانەتەوە بۆ دوورگەی ئەو تاوانكارە جنسیە و لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا ژومارێك لە بەرپرسانی وڵاتانی ئوروپایی بۆ وێنە  لە ئینگلیز فەڕانسا و نەورویج بە هۆی  پەیوەندیان لە گەڵ ئەپستین ناچار بوون  دەس لەكار بكشێنەوە.

بەڵگەكانی  ئەو دوسیە هەروەها نیشان ئەدەن كە ئەپستین بەشێك لە سەرچاوە داراییەكانی داگیركارییەكانی ڕژێمی زایۆنی یش دابین دەكات و ناوی ژومارێك لە بەرپرسانی  ئەو ڕژێمە بۆ وێنە نتانیاهۆ و  ئیهود باراك لە دۆسیەی ئەپستیندا هاتووە .

 

سەرپەیڤ