زیاتر بوونی ژماری قوربانیانی گەرما لە ئەورووپا
تهمووز 12, 2026 17:14 Asia/Tehran
لە یەکەم ئاماردا کە حکومەتی فەرەنسا بڵاویکردۆتەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا لە ٢٢ بۆ ٣٠ی ژوەن، ٢٠٢٥ کەس بەهۆی گەرمای زۆرەوە لە فەرەنسا گیانیان لەدەستداوە.
هەڵکشانی تۆقێنەری ژماری قوربانیانی گەرما بۆتە کێشەیەکی قورس بۆ بنکەکانی ناشتنی مردووان لەم وڵاتەدا. باس لەوە دەکرێت کە دۆخەکە لە ئەڵمانیا زۆر خراپترە. بەپێی دوایین ئامارەکانی دەزگای تەندروستی گشتیی ئەڵمانیا، زیاتر لە پێنج هەزار کەس لەم وڵاتەکەدا بەهۆی گەرما گیانیان لەدەستداوە، کە ٤ هەزار و ٣١٠ کەسیان هی تەنیا یەک هەفتە بوون، واتە لە ٢٢ تا ٢٨ی ژوەن لەبەر گەرما گیانیان لە دەستداوە.
سەرپەیڤ