پشکی نەوتی ئەمەریکا بۆ نزمترین ئاست دابەزی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445446-پشکی_نەوتی_ئەمەریکا_بۆ_نزمترین_ئاست_دابەزی
 بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئەمریکا ،پاشەکەوتی ستراتیژیی نەوتی حکومەتی ئەمریکا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 43 ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە.
(last modified 2026-07-16T14:44:38+00:00 )
ته‌مووز 16, 2026 17:26 Asia/Tehran
  • پشکی نەوتی ئەمەریکا بۆ نزمترین ئاست دابەزی

 بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئەمریکا ،پاشەکەوتی ستراتیژیی نەوتی حکومەتی ئەمریکا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 43 ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە.

 ئیدارەی هەواڵگری  وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پاشەکەوتی نەوتی خاوی  ستراتیژیی  ئەو وڵاتە  لە هەفتەی کۆتایی دەی ژوئییە  بە  دابەزینی 3 ملیۆن بەرمیل  گەیشتووەتە 316 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل .   شیکارانی وزە دەڵێن  ئەمە نزمترین  ڕادەی  پاشەکەوتی  نەوتی ئەمریکا  لە ساڵی 1983 وە تا ئێستا  دێتە ئەژمار . ڕاپوڕتەکان هەروەها نیشان ئەدەن  کە ئەم دابەزینە  لە دۆخێکدا  ڕووی داوە  کە وەزارەتی  وزەی ئەمریکا هەروا  درێژە ئەداتە   گەڵاڵەی  ئازاد کردنی   بە پەلەی  نەوت لە پاشەکەوتە ئیستراتژیکیەکانی خۆی ؛ ڕێوشوێنێک کە لە دوای قەیرانی وزە کە بەهۆی شەڕی دژی ئێرانەوە هاتە ئاراوە دەستی پێکرد. ئەم بابەتە  نیگەرانییەکانی لەبارەی کەمبوونەوەی پاشەکەوتی  وزەی ستراتیژی ئەمریکا زیاتر کردووە.