هۆشداریی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ: گەمارۆی عەرەبستان، گوشاری دووهێندە دەخاتەسەر بازاڕە جیهانیەکانی وزە
تهمووز 27, 2026 18:43 Asia/Tehran
رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە راپۆرێکدا هۆشداریی دا: ئاگربەس لە یەمەن خەریکە هەڵدەوەشێ؛ عەرەبستانی سەعودی و ئەنساروڵڵای یەمەن، هێرش دەکەنە سەر یەکتر و بە تاوپێدانی گرژییەکان، گوشارێکی تازەیان خستووەتەسەر بازاڕە جیهانییەکانی وزە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، گەڕانەوەی شەڕی تۆکمەی نێوان عرەبستانی سەعودی و ئەنساروڵڵای یەمەن، گوشاری دووهێندە دەخاتەسەر بازاڕە جیهانییەکانی وزە کە بەرلەوە بەهۆی دەسدرێژیی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کێشەسازبوون لەبەردەم هاتووچۆی گەمییەکان لە گەرووی هورمز کەوتبۆ ژێرگوشار.
هاوکات محەممەد ئەلبەخیتی ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش وتی: گەرووی بابولمەندەب بەتەواوەتی لەڕووی گەمییەوانیی عەرەبستان داخراوە.
سەرپەیڤ