خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لەسەر شەقامەکانی بەرلین
ئاب 05, 2026 18:46 Asia/Tehran
خۆپیشاندانێک لە شەقامەکانی بەرلین بەڕێوەچوو، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی بەرامبەر بە گەلی فەلەستین و لەپێناو ڕاگرتنی ئەو جینۆسایدە هەر ڕۆژەو لە غەززە دەقەومێ.
بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە کە پلاکاردی دژە جەنگیان بەدەستەوە بوو، داوای کۆتایی هاتنی دەستبەجێی "جینۆساید لە غەززە"یان کرد. شاروومەندانی پێتەختی ئەڵمانیا بە وتنەوەی دروشمی "جینۆساید ڕابگرن"، خوازیاری کاردانەوەی بەبڕشتانە و یەکلاکەرەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە بوون. شاروومەندانی ئەڵمانی هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی غەززە دەربڕی و جەختیشیان کرد لەسەر پێویستی پێشگری بە تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا.
سەرپەیڤ