بوومەلەرزەی ٧.٤ ڕیشتەری لە کۆڵمبیا
ئاب 11, 2026 12:10 Asia/Tehran
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕیشتەر ڕۆژاوای وڵاتی کۆڵۆمبیای هەژاند.
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە دوابەدوای بوومەلەرزە ٧.٤ ڕیشتەرییەکەی کۆڵۆمبیا و داڕمانی بەربڵاوی بینا و باڵاخانەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا، تا ئێستا لانیکەم ١٦٤ کەس کوژراون و بە سەدان کەسیش بریندار بوونە. ئەم ڕووداوە بۆتە هۆی کاولبوونی بینا و باڵاخانەیەکی یەکجار زۆر لە چەندین شار و گوندی ئەم وڵاتە و ژمارێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەم ماڵ و باڵاخانەگەلەیش لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە. ئەمە دوایین بوومەلەرزەی وێرانکەرە کە ئەم ناوچەیەی هەژاندووە.