راگەیاندنی هاوسۆزی و یەکدەنگی لەگەڵ غەززەو گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445908-راگەیاندنی_هاوسۆزی_و_یەکدەنگی_لەگەڵ_غەززەو_گەلی_فەلەستین
خەڵکی ئیرلەنداو کەنادا بۆ ڕاگەیاندنی هاوسۆزی و یەکدەنگی لەگەڵ غەززەو گەلی فەلەستین ڕێپێوانیان کرد.
(last modified 2026-08-10T15:33:31+00:00 )
ئاب 10, 2026 18:59 Asia/Tehran
  • راگەیاندنی هاوسۆزی و یەکدەنگی لەگەڵ غەززەو گەلی فەلەستین

خەڵکی ئیرلەنداو کەنادا بۆ ڕاگەیاندنی هاوسۆزی و یەکدەنگی لەگەڵ غەززەو گەلی فەلەستین ڕێپێوانیان کرد.

رێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری دوبلینی پێتەختی ئیرلەند، بە دروشمی بایکۆتکردنی رژیمی زایۆنیستی و داکۆکی لە ئارمانجی فەلەستین بەڕێوەچوو. بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بە شەرمەزارکردنی پەلامارگەلی دڕندانەی رژیمی زایۆنیستی، یەکدەنگیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی مەزڵوومی کەرتی غەززە دەربڕی. خەڵکی مۆنتراڵی کەناداش بۆ ڕاگەیاندنی هاوسۆزی و یەکدەنگی لەگەڵ غەززەو گەلی فەلەستین، ڕێپێوانیان کرد. درێژەی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە، بووەتەهۆی کەمیی بەرچاوی خۆراک، ئاوی پاک و دەواو دەرمان لەو کەرتە.