میرشایمێر: چالاکیی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە کەم دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445932-میرشایمێر_چالاکیی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_ناوچەکە_کەم_دەبێتەوە
تیۆریسییەنی ناوداری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و مامۆستای زانکۆی شیکاگۆ بڕوای وایە کە کارامەیی مووشەکی بالیستی ئێرانی لە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکادا، دەکرێت بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرتەسکبوونی چالاکیی سەربازیی واشنتۆن لە ڕۆژئاوای ئاسیا بێنینە ئەژمار.
(last modified 2026-08-11T15:01:56+00:00 )
ئاب 11, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • میرشایمێر: چالاکیی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە کەم دەبێتەوە

تیۆریسییەنی ناوداری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و مامۆستای زانکۆی شیکاگۆ بڕوای وایە کە کارامەیی مووشەکی بالیستی ئێرانی لە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکادا، دەکرێت بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرتەسکبوونی چالاکیی سەربازیی واشنتۆن لە ڕۆژئاوای ئاسیا بێنینە ئەژمار.

میرشایمێر وتیشی: مووشەکە بالیستییەکانی ئێران زیانی زۆریان بە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە گەیاندووە و لە بەرامبەر ئەم هێرشانەشدا هێزەکانی ئەمریکا لە بەشێک لە بنکەکانیان لە کەنداوی فارسەوە گواستراونەتەوە بۆ ئوردۆن، فەلەستینی داگیرکراو و دواتر بۆ ئەوروپا. ئەو مامۆستایەی زانکۆی شیکاگۆ هەروەها پێیشیداگرت کە تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی شەڕ،  بەهۆی مەترسییەکانی مووشەکی بالیستیکی ئێران و نەیارەتی کردنی هەندێک وڵاتی ناوچەکە بەرامبەر بە دانرانی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکیاندا، پێناچێت ئەمریکا بگاتەوە بە ئاستی چالاکیی سەربازیی پێشووی خۆی لە ناوچەکەدا. میرشایمێر پێشتریش شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێرانی بە "شکستێکی کارەساتبار" وەسف کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە واشنتۆن نەگەیشتووە  بە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی، لەوانە گۆڕینی نزامی سیاسیی ئێران، ڕاگرتنی پیتاندن و سنووردارکردنی توانای مووشەکی تاران. ناوبراو جەختیشی کردەوە کە قەیرانی ئێستا هیچ چارەسەرێکی سەربازیی بۆ نییە و ئەمریکا پێویستی بە ستراتیژێکی سیاسی هەیە.