ئەتلەنتیک: هەوڵ وتەقەلای ترەمپ بە سەپاندنی گوشاری ئابووریی بەسەر ئێراندا
گۆڤاری ئەمریکیی ئەتلەنتیک نووسی: ترەمپ پاش بێ ئاکامیی لەگرتنەبەری سیاسەتی شەڕئەنگێزیی دژی ئێران، بە سەپاندنی گوشاری ئابووری پەلەقاژە دەکا بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم کۆنگرێس.
ئەو گۆڤارە ئەمریکییە نووسی: بە راگرتنی پەلامارە سەربازییەکان لەبەر لاوازبوونی کاریگەریی و کەمیی بەرچاوی چەک و تەقەمەنی، دەوڵەتی ترەمپ ستراتژییەکی تازەی لەژێرناوی "خنکاندنی ئابووری" گرتووەتەپێش هەتا بە گوشاری گەمارۆ سەپاندن، ئێران ناچار بە دانوستان بکا. ئەتلەنتیک جەختی کرد؛ ئامانجی سەرەکیی ئەو گۆڕینی سیاسەتە، کەمکرانی نرخی بەنزین و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لە شەڕی شکستخواردوو، بەمەبەستی پاراستنی زۆرینەی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێسە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران هەروا چاودێریی بەسەر گەرووی هورمزدا دەکاو شارەزایان لەبارەی خۆڕاگریی تاران و شکستهێنانی ئەو گوشارانە هۆشدارییان بە دەوڵەتی ئەمریکا داوە.