شومەر: هەر ئێستا ئەم شەڕە ببڕنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446438-شومەر_هەر_ئێستا_ئەم_شەڕە_ببڕنەوە
ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە وەبەر ڕەخنەدانی توندی بەردەوامی شەڕی ترامپ لە دژی ئێران، وشداریدا کە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لەحاند دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی ئەم شەڕە بۆ دابەزاندنی توانای بەرگریی و لاوازکردنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات لێداوە.
(last modified 2026-09-01T14:33:48+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2026 18:03 Asia/Tehran
  • شومەر: هەر ئێستا ئەم شەڕە ببڕنەوە

ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە وەبەر ڕەخنەدانی توندی بەردەوامی شەڕی ترامپ لە دژی ئێران، وشداریدا کە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لەحاند دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی ئەم شەڕە بۆ دابەزاندنی توانای بەرگریی و لاوازکردنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات لێداوە.

چاک شومەر وشداری دا سەبارەت بە زیانە درێژخایەنەکانی بەردەوامیی شەڕی بێ پلان و بێ حیساباتی ترامپ لە دژی ئێران و وتی: واز بێنن لە خستنەمەترسیی ژیانی ئەمریکاییەکان. هەر ئێستا کۆتایی بێنن بەم شەڕە. شومەر هەروەها سیاسەتی دەرەوەی دوژمنکارانەی ترامپ بەرامبەر بە ئێرانی بە "شکستخواردوو و بێبەرنامە" وەسف کرد و وتی کە تەنیا نسیبی گەلی ئەمریکا لەم شەڕەدا ئەو باجە قورسەی بووە کە بەسەریدا سەپێندراوە. ناوبراو بە ئاماژە بە ژماری زۆری کوژراوان و زیانە ئابوورییەکانی ئەم شەڕە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران دەستی باڵای لەسەر مێزی دانوستان هەبووە و ئیدارەی ترەمپ لەم مامەڵەیەدا فریوی خواردووە. شومەر وشداریشیدا لەحاند ئەوەی کە بەردەوامیی ئەم دۆخە نەک هەر ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکای لاواز کردووە، بەڵکو پێگەی نێودەوڵەتی واشنتۆنیشی لای هاوپەیمانان و خەنیمە جیهانییەکانی دابەزاندووە.