کەمترین پاشەکەوت و یەدەگی گازیی لە هاوینی ئوروپادا
ئهیلوول 02, 2026 13:38 Asia/Tehran
پاشەکەوتی گازی یەکێتی ئوروپا لە کۆتایی مانگی ئابدا گەیشتە نزیک ٧١.٥ملیارد مەتری سێ جا کە چواردە ملیار مەتری سێ جا کەمترە لە ساڵی رابردوو.
ئاستی پڕبوونی تانکەرەکانیش بە سەتی شەست و پێنج پۆینت سی و نۆ، کەمترین ڕێژە لە ساڵی دوو هەزار و یازدە تۆمار کرا. کەمیی خێرایی پاشەکەوت و کۆگاکردن، ڕکابەریی لەگەڵ ئاسیا بۆ بارەکانی ئێل ئێن جی، نرخی باڵای سووتەمەنی و گەرمای لەڕادەبەدەری هاوین، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو دۆخە ڕاگەیێندراون. ئوروپا بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەتی نەوەدی پێش وەرزی زستان، پێویستی بە تێکردنی خالسی نزیک بە شەست و هەشت ملیارد مەتری سێ جای دیکە هەیە. پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە ئوروپا بەرەوڕووی مەترسیی چوونەنێو وەرزی سەرمایە بەکەمترین پاشەکەوتی گازی مێژوویی.