گازپرۆم: پاشەکەوتی گازی ئەوروپا لە نزمترین ئاستی مێژووی خۆیدایە
تشرینی یهکهم 04, 2026 19:03 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەوروپا بەردەوامە لە تۆمارکردنی کەمترین پاشەکەوتی گاز لە سەروبەندی وەرزی زستاندا.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕاشیگەیاند: وڵاتانی ئەوروپایی لە سەروبەندی وەرزی سەرما و سۆڵەدا خەریکن نزمترین ئاستی مێژوویی پاشەکەوتی گاز بە خۆیانەوە دەبینن. ئەلێکسی مێلەر وتیشی: پاشەکەوتی گازی ئەوروپا ئێستایش هەر لە نزمترین ئاستی خۆیدایە و ڕوونیشیکردەوە: ڕادەی پڕبوونی کۆگاکانی پاشەکەوتی گازی ئەوروپا کەمترە لە ٧٢% کە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ١١ ملیار و ٣٠٠ ملوێن مەتری سێجا کەمیکردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەوروپایی دوای وەستانی هاوردەکردنی گاز لە ڕووسیاوە و پەککەوتنی ناردنی بار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە توانای زیاترکردنی پاشەکەوتیان بۆ نەماوە.