پنتاگۆن دیسان ژماری کوژراوان و بریندارانی هێزەکانی ئەمریکای زیاد کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447388-پنتاگۆن_دیسان_ژماری_کوژراوان_و_بریندارانی_هێزەکانی_ئەمریکای_زیاد_کرد
پنتاگۆن دیسان بێدەنگ و کپ و کڕ، ڕێژە و ئاماری هێزە ئەمریکییە کوژراو و بریندارەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەندیدار بە شەڕی ئێرانی  زیاتر کردووە.
(last modified 2026-10-11T15:39:23+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2026 19:08 Asia/Tehran
  • پنتاگۆن دیسان ژماری کوژراوان و بریندارانی هێزەکانی ئەمریکای زیاد کرد

پنتاگۆن دیسان بێدەنگ و کپ و کڕ، ڕێژە و ئاماری هێزە ئەمریکییە کوژراو و بریندارەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەندیدار بە شەڕی ئێرانی  زیاتر کردووە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز و ڕاپۆرتی سوپای ئەمریکا، ٢١ هێزی ئەمریکی کوژراون کە لە چاو ژمارەی پێشوو واتە ١٨ کەس زۆرتر بووە و ٨٦٥ کەسیش بریندار بوون کە لە چاو مانگی ئاگۆستەوە ٩٨ کەسیش لە ناو ئەو بریندارانەدا پێ زیاد کراوە.  لە لایەکی دیکەوە، ئێستانیسلاڤ کراپیۆنیک ئەفسەری پێشووی سوپای ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ "ماریۆ نۆفال"ی چالاکی میدیایی دەڵێ: «بەپێچەوانەی ڕاپۆرتە ڕاگەیاندراوەکان، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ئێران لە ناوچەکەدا زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دۆلار زیانیان پێگەیشتووە و ئیتر بەکەڵک نایەن. کەناڵی هەواڵی "سی بی ئێس" وێنەگەلێکی بڵ:او کردەوە کە سەربازانی ئەمریکی ناردبوویان و دەڵێ: «ئەو زیانانەی لە بنکە ئەمریکییەکان کەوتووە، کارەساتبارە و لەم بارودۆخەدا بەربەستێکی زۆر بۆ واشنتۆن دروست بووە.