سێناتۆری دیموکراتی ئەمریکی: بەرزبوونەوەی سەتی ٣٩ی نرخی بەنزین لەئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئێراندا
تشرینی دووهم 01, 2026 19:04 Asia/Tehran
"بێرنی سەندەرز" سێناتۆری ئەمریکی لە لاپەڕەکەی لە کەشی سایبریدا نووسی: لەکاتێکدا کە نرخی بەنزین لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی نایاسایی ترەمپ دژی ئێران، سەتی ٣٩ زیادی کردووە، ژیانی خێزانە کرێکارەکان کەوتووەتە دۆخێکی دژوارەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە بەشگە زەبەلاحەکانی نەوت، ئەوان تاڵان دەکەن.
بێرنی سەندەرز نووسی: لەکاتێکدا کە نرخی بەنزین لە کاتی دەسپێبوونی شەڕی نایاسایی ترەمپ دژی ئێران سەتی سی و نۆ زیادی کردووە، قازانجی ئەکسۆن سەتی سەدوسی ، شورون سەتی سەدوهەشتاو پێنج و سوودی شێل نزیک دوو هێندە بووە. خێزانە کرێکارەکان کەوتوونەتە دۆخێکی دژوارەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە بەشگە زەبەلاحەکانی نەوت، ئەوان تاڵان دەکەن. وەڵامی ترەمپ لەوبارەوە: بەلامەوە گرینگ نییە. ئەوە بەدەر لە قەبووڵنەکرانە.