گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیی لە خوێندکارانی ناڕازیی لە شاری سەن دێنیی فەڕەنسا
تشرینی دووهم 09, 2026 17:03 Asia/Tehran
بەسەدان کەس لە شاری سەن دێنیی فەڕەنسا بۆ پشتگریی لە خوێندکاران و فەرمانبەرانی خوێندنگە ئامادەییەکانی"پۆل ئێلوار" کۆبوونەوە.
ئەو گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە هەڵس و کەوتی پۆلیس لەگەڵ قوتابیان و هەوڵدان بۆ دەسبەسەرکردنیان لەناو خوێندنگەدا، بەڕێوە چوو؛ هەوڵێک کە بەرەوڕووی خۆڕاگریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنگەکە بوویەوەو تێکهەڵچوون و برینداربوونی ژمارێک لەوانی لێکەوتەوە. شارەوانی سەن دێنی و چالاکوانانی کۆمەڵایەتیش بەشداری ئەو گردبوونەوە بوون و ناڕازییان خوازیاری کۆتایی هێنان بە سەرکوت کرانی پۆلیسی و ئیداری بوون.