پوتین: هاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ ڕوو لە پەرەیە
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە پێداگری لەسەر ڕۆتی ڕوو لە پەرەی هاریکارییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ تاران و پێکەن ڕایگەیاند کە ئەو ڕێککەوتن و گرێبەستانەی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ئێران واژۆی کردووە دەستکەوتی کاریگەر و بنیاتنەری هەبووە.
ڤلادیمیر پوتین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئابووریی ئاسیا و ئۆقیانووسییە ناسراو بە ئەپێک لە شاری "شێن جێن"ی چین وتیشی کە سەپێندرانی باجی گومرکی و بایکۆت لەلایەن ڕۆژئاواوە بە سەر ڕووسیا نەیتوانیوە ئەم وڵاتە لە هاوکێشە ئابووری و نێودەوڵەتییەکان وەلانێت. پوتین لە وتاردانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی بازرگانی ئەپەکیش بە ڕەخنە لە سیاسەتی بایکۆت و گوشاری ئابووری پێداگری کرد لەسەر پێویستی پەرەپێدان و زیاترکردنی بەشداری و هاوکاری لە جیاتی تەریکخستنەوە و وتووێژ لە جیاتی ئۆلتیماتۆم.بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە پوتین لە کۆبوونەوەی سێلایەنەدا بە ئامادەبوونی "شی جین پینگ"ـی سەرۆک کۆماری چین و دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەشداری بکات، کۆبوونەوەیەک کە پرسە گرنگە نێودەوڵەتی و ناوچەیییەکان لەوانە ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە ئۆکراینا و ئێرانی تێدا دەخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.