جیهان
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: ٣٠ ملوێن کەس لە سوودان پێویستیان بە یارمەتیی خێرا هەیە
کانونی دوھەم 10, 2026 09:50ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ شەڕ و تێکهەڵچوون لە وڵاتی ئەفریقایی سوودان چۆتە ناو هەزارەمین ڕۆژی خۆیەوە و لەم ناوەدا زیاتر لە سی ملوێن سوودانی پێویستیان بە یارمەتی خێرای مڕۆڤ دۆستانە هەیە .
-
وەرزێرانی ئوروپایی ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر ڕێککەوتنی مێرکوسور
کانونی دوھەم 09, 2026 16:53وەرزێران لە چەند وڵاتی ئوروپایی خۆپێشاندانیان کردو بە تراکتۆرەکانیان، شەقام و جاددە و تێپەڕگە گرینگەکانیان داخست.
-
خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ئەمریکا بە هۆی کوژرانی ژنێک بەدەستی پولیسی کۆچبەریی ئەمریکاوە
کانونی دوھەم 08, 2026 19:12ئەمڕۆ ژنێک لە شاری مینیاپۆلیسی ئەمریکا، بەهۆی ئاوڕنەدانەوە لە فەرمانی وەستانی پۆلیس، تەقەی لێکرا و کوژرا کە ئەمەش کاردانەوەی بەرفراوانی لە سەرانسەری ئەمریکادا لێکەوتەوە.
-
وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا: ١٠٠ کەس لە پەلامارەکەی ئەمریکادا کوژراون
کانونی دوھەم 08, 2026 18:10وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، لە پەلامارەکەی ئەمریکادا کە بووە هۆی ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا، ١٠٠ کەس کوژراون.
-
هەنگاریا: ئوروپا بەدانی٨٠٠ملیارد یۆرۆ بە کیێف، زیان بە خەڵکانی خۆی دەگەیێنێ
کانونی دوھەم 07, 2026 17:42سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ئوروپاییش ئێستا لەسەردەمی قەتیسمانی ئابووریدان، پێی داگرت: لەو بارودۆخەدا، ئوروپا بەدانی هەشت سەت ملیارد یۆرۆ بە کیێف، زیان بە خەڵکەکەی خۆی دەگەیێنێ.
-
ئەنجومەنی ئاسایش بووە گۆڕەپانی ئیدانەکردنی جیهانیی ئەمریکا لەبەر دەسدرێژیی کردنەسەر ڤەنزوێلا
کانونی دوھەم 06, 2026 22:27کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەوەرەی ڕەخنەگرتن لە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا بەڕێوەچوو.
-
بۆرێل: ئەمریکا ئیتر هاوپەیمانی سەرەکیی ئەوروپا نییە
کانونی دوھەم 06, 2026 19:38ڕێکخەری پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە ئەوروپییەکان دەبێ بۆ دابین کردنی ئاسایشییان، پشت بە خۆیان ببەستن نە ئەمریکا.
-
خۆپیشاندان دژ بە لەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا
کانونی دوھەم 06, 2026 17:38لە ئینگلیز، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە لەشکرکێشیی ڕژێمی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا.
-
کوژرانی دەیان کەس لە دارفور لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا
کانونی دوھەم 05, 2026 19:41دارفوری سودان لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی پەرەسەندنی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان بووە بە جۆرێ کە دەیان هاوڵاتیی مەدەنی لەو پێکدادانانەدا گیانیان لەدەستداوە.
-
سەرۆک کۆماری ڕفێندراوی ڤەنزوێلا گوێزرایەوە بۆ دادگایەکی نیۆیۆرک
کانونی دوھەم 05, 2026 16:41حکومەتی ئەمریکا لە درێژەی کردەوە نایاساییەکانی و دوای ڕفاندنی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا، ناوبراوی بۆ دادگایەک لە نیۆیۆرک گواستەوە .