-
بیلاروس : کۆچبەرانی عیراقی لەسەر سنوور لە لایەن پۆڵەنداوە کوژراون و لەسێدارەداون
حوزهیران 22, 2022 07:51 لیژنەی لێکۆڵینەوەی بیلارووسیا رایدەگەیەنێت، "بەڵگەی کوشتن و لە سێدارەدانی کۆچبەرانی عیراق لەسەر سنووری بیلارووسیا لە لایەن پۆڵەنداوە ئاشکرابووە."
-
بوومەلەرزە لە باشووری ئەفغانستان ، زیاتر لە 280 کەس کوژراون
حوزهیران 22, 2022 06:59بوومەلەرزەیەک لە باشووری ئەفغانستان ڕوویدا و بەهۆیەوەتا ئێستا 280 کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
-
شاندێکی تورکیا سەبارەت بە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا سەردانی روسیا دەکات
حوزهیران 22, 2022 02:04میدیاکانی تورکیا شەوی رابردووبڵاویانکردەوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شاندێکی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا سەردانی روسیا دەکەن و گفتوگۆ لەبارەی دروستکردنی رێڕەوێکی سەلامەت بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە ئۆکرانیا دەکەن.
-
سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆڵۆمبیا: قاسم سولەیمانی میعماری شکستی داعش بە هاوکاریی عەرەب و کورد بوو
حوزهیران 21, 2022 09:23گوستاڤۆ پیترۆ، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی چەپی کۆلۆمبیا نووسیویەتی: "قاسم سولەیمانی میعماری شکستی داعش، بناژۆخوازی فاشیستی ئیسلامییە لە عێراقدا، کە هاوشانی کورد و عەرەبی سووریا، بەسەر دوژمنی گەورەی دیموکراسی دا سەرکەوتن . بەڵام ئەمریکا بە کوشتن وەڵامی دایەوە. ئەمریکا تەنها خراپترینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز دەکات.
-
مادۆرۆ: بە ئاستی پێشکەوتنی زانستیی لە ئێران سەرم سوڕما
حوزهیران 21, 2022 02:33نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێلا دوای گەڕانەوەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمانەیەک دا سەرسوڕمانی خۆی لە پێشکەوتنی زانستیی ئێران دەربڕی.
-
ڕەھەندە دڵتەزێنەکانی کەڵک وەرگرتن لە چەکەمەنیی ناڤۆکی لە کۆنفرانسی ڤییەنا لێک درایەوە
حوزهیران 20, 2022 15:21لە کۆنفرانسێکدا کە ڕۆژی دووشەممە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی باڵای دەوڵەتەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا بەرپاکرا، ڕەھەندە دڵتەزێنەکانی کەڵک وەرگرتن لە چەکەمەنیی ناڤۆکی بە دیاری کراوی تاونکارییەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھیرۆشیماو ناکازاکی لێک درایەوە.
-
چوار کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبابەک لەکابۆل دا کوژران
حوزهیران 20, 2022 06:42ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی «خەیرخان» لە باکووری ڕۆژئاوای کابۆل تەقییەوە کە لە ئەنجام دا چوار کەس کوژران.
-
بۆرێل: ڕووسیا جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە
حوزهیران 19, 2022 02:58جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: ڕووسیا بە ڕێگریکردن لە بارکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا و سنووردارکردنی هەناردەکردن، جیهان دەخاتە مەترسی برسێتیەوە.
-
ڕووسیا: گەڕانەوەی ئۆکرانیا بۆ سنوورەکانی پێشوو مومکین نییە
حوزهیران 18, 2022 14:34وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : مەحاڵە ئۆکرانیا بگەڕێتەوە بۆ سنوورەکانی پێشووی.
-
سوید چالاکیی ئەندامانی پەکەکە سنووردار دەکات
حوزهیران 18, 2022 08:01سوید هەوڵی سنوورداکردنی چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە لە ستۆکهۆڵمی دەست پێکرد.