ئێراق نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ دەستتێوەردانی بەپەلە لە کاروباری سوریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i285806-ئێراق_نیگەرانی_دەربڕی_لەمەڕ_دەستتێوەردانی_بەپەلە_لە_کاروباری_سوریادا
وەزارەتی دەرەوەی ئێراق دوێشەو لەبەیاننامەیەکدا خوازیاری لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی خێرا بوو سەبارەت بە بەکارهێنرانی چەکی شێمیایی لەسوریاداو نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ دەستتێوەردانی بەپەلە لەکاروباری ئەو وڵاتەو کارتێکەریی نگەتیڤی لەسەر شەڕی دژ بە تیرۆریزم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2017 04:30 Asia/Tehran
  • ئێراق نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ دەستتێوەردانی بەپەلە لە کاروباری سوریادا

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق دوێشەو لەبەیاننامەیەکدا خوازیاری لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی خێرا بوو سەبارەت بە بەکارهێنرانی چەکی شێمیایی لەسوریاداو نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ دەستتێوەردانی بەپەلە لەکاروباری ئەو وڵاتەو کارتێکەریی نگەتیڤی لەسەر شەڕی دژ بە تیرۆریزم.

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا لەدژ سوریا، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانەو بەوردی لەمەڕ پەلاماری شیمیایی سەر خان شەیخونی سوریا، ئەنجام بدات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی ئێراق ڕۆژی هەینی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ کردەی نایاسایی ئەمریکا لەدەسدرێژکاریی مووشەکیی سەر سوریا ڕایگەیاند؛ پەلاماری شیمیایی سەر خان شەیخون لە  ئیدلەبی سوریا، کردەیەکی تاوانکارانە لەلایەن دوژمنانەوە بوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق، خوازیاری هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی جیهان بوو بۆ لەناوبردنی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە ئێراق وسوریا.

لەپەلاماری شیمیایی ڕۆژی سێ شەممەی سەر ناوچەی خان شەیخون لە باشووری ئیدلەبی سوریا، زیاتر لە سەت کەس کوژران و نزیک بە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.

سوپای ئەمریکا ڕۆژی هەینی نزیک ٦٠ مووشەکی تام هاوکی گرتە چەند ئامانج لە پێگەی ئاسمانی ئەلشەعیرات لە پارێزگای  حۆمس لە رۆژئاوای سوریا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان ، ئەو مووشەکانە لە سەر دوو پاپۆری جەنگی " یوئیس ئیس ڕاس" و "یوئێس ئێس پۆرتێر" لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە هاوێژراون .