پێداگری عەمار حەکیم لەسەر دیاریکرانی چارەنووس ئێراق لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i286460-پێداگری_عەمار_حەکیم_لەسەر_دیاریکرانی_چارەنووس_ئێراق_لە_پرۆسەی_هەڵبژاردنی_داهاتووی_دا
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق دوێنێ چوارشەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی وڵاتەکەی بە هەستیارو چارەنووس ساز پێناسە کردو وریایی دا لەمەڕ هێنانە بەرباسی دروشمی نابەرپرسیارانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2017 03:07 Asia/Tehran
  • پێداگری  عەمار حەکیم لەسەر دیاریکرانی چارەنووس  ئێراق لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی دا

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق دوێنێ چوارشەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی وڵاتەکەی بە هەستیارو چارەنووس ساز پێناسە کردو وریایی دا لەمەڕ هێنانە بەرباسی دروشمی نابەرپرسیارانە .

بخپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سەید عەمار حەکیم ڕەوتە سیاسییەکانی ئێراقی  لە دانی دروشمی دژبەرانە و رق لە دڵانە  بوارد و وتی : پرسەکانی چارەنووس سازی ئەم وڵاتە نابێ ببێتە کایەکڵی  ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن  .

عەمار حەکیم لەسەر پێقویستیی بوونی یەکێتیی لە ڕەوشی ئێستای ئێراق  پێداگری کرد و وتیشی : چارەنووسی  ئێراق و داهاتووی دەوڵەتی ئەم وڵاتە پێویستی بە هەڵوێستی چارەسەرکەرانە هەیە  .

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق  مارسی 2018 بەڕێوە دەچێت  .

سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق هەروەها گەڵاڵەکانی نابەپرسانەی لە خزمەتی کوردەکانی ئێراق دا نەزانی و داوای ئەوەی کرد  هەتا پێوەندیی بەغدا هەولێر  لە ڕەوشێکی  ڕاست بینانە و نیشتمانی  باسی بکرێت  هەتا پاوەجێیی و حورمەتی دەوڵەتی ناوەندی و هاوکاتیش مافی کوردەکانی ئێراق بپارێزرێ.

عەمار حەکیم وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە  کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی دژواری ڕابردوو ، گرفتەکان چارەسەر بکەن ، هیواداری دەربڕی بە وشیاریی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەم ناوچەیە  بسەلمێندرێ .

ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەم دواییە دوابەدوای بەڕێوەچوونی کۆپرسی  دیاریکردنی چارەنووس لە پارێزگەی کەرکووک بۆ چەسپێندرانی ئەم پارێزگەیە بە هەرێمی کوردستانی ئێراقە.

قەیرانی نوێ لە باکووری ئێراق لە مارسی  ڕابردوو کاتێک  ڕووی دا  کە پارێزگاری کەرکووک فەرمانی دا هەتا  ئاڵای هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بیناکانی دەوڵەتی ئەم پارێزگەیە  هەڵ بکەن، ئەم کارە بەرەوڕووی  کاردانەوەی دەوڵەتی ئێراق بووەوە.