حوزه‌یران 21, 2017 20:35 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس، ڕۆژی یارمەتی گەیاندن بە جەماوەری چەوساوەی فەلەستینە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ، پەیامی ئامادە بوونی موسڵمانان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسی نوێ کردنەوەی پەیمان بۆ ڕزگار کردنی فەلەستین لێک دایەوە.

عەبباس بەیاتی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوار شەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم ڕایگەیاند:پەیامی ئامادە بوونی موسڵمانان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس نوێ کردنەوەی پەیمان بۆ ڕزگار کردنی سەرزەوینی فەلەستینە.

ناوبراو پێی داگرت: ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس هەم بۆ یارمەتی گەیاندن بە جەماوەری چەوساوەی فەلەستین و بەربەرەکانێی دژی زایونییەکانەو هەم کاتی گواستنەوەی وریایی و زیرەکی لە بارەی گرینگایەتیی فەلەستین لەم بەرەیەی ئێستاوە بۆ بەرەکانی دواتر.

عەباس بەیاتی پێشی داگرت: ئیمام خومەینی (رە) لە بواری ژیاندنەوەی کێشەی فەلەستین و سەرزەوییە داگیرکراوەکان ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو و بە داهێنانی بەرپاکرانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس، بووە هۆی ورووژانی هەستی موسڵمانان بەرامبەر بە کێشەی فەلەستین.

یاسرساڵح بیرمەندو مامۆستای زانکۆکانی کوەیتیش وتی: ڕۆژی جیهانیی قودس لە ڕاستی دا چرای ڕێشاندەری موسڵمانانە لە بواری چالاکیی سیاسی داو ئیمام خومەینی(رە) بەو پەڕی زیرەکی و وریاییەوە ئاوا بۆنەیەکی بایەخمەندی کە هەمان ڕۆژی خەباتی دژی ئیستیکباری جیهانییە  هێنایە ئاراوە.

ساڵح وتیشی: هەوڵ و ئاواتی تەواوی ئەمەگداران بە ئامانجەکانی فەلەستین ئەمەیە کە سەرزەوییە پیرۆزەکان لە بوونی زایونییەکان پاک بکرێنەوەو زاڵیەتی و کنەی ڕژێمی زایونی و هاوپەیمانەکانیان بە سەرەوە نەمێنێ.

دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە سەر داهێنانی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیهانیی قودس ناودێری کراوە هەتا موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان لەم ڕۆژەدا ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی زایونی دەرببڕن.