May 06, 2024 08:45 Asia/Tehran

کۆبوونەوەی تایبەت بە لێکدانەوەی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادق و وەڵامدانەوەی ئێران بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە بەشداریی گرووپ و کەسایەتییە سیاسییەکان و توێژەرانی عێراقی لە باڵوێزخانەی تاران لە بەغدا بەڕێوەچوو.

لەم کۆبوونەوە یەک ڕۆژەیەدا کە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر لایەنە زانستییەکانی ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادق بەڕێوەی برد، ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە تاوتوێ کران. "محەمەد کازم ئالی سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەم بارەوە وتی: هەڵمەتی تۆڵەکەرانەی وەعدی سادق، سەرەڕای ئەوەی کە پێشتر چەندین جار ڕاگەیەندرابوو و ڕژێمی زایۆنی و هاوپەیمانەکانی هەموویان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بوون، تەواوخافڵگیرانە و چاوەڕواننەکراو بوو، سەرباری ئەوەی کە ئیسرائیل بە تەواوی ئامادەکاری بۆ ئەم هێرشە کردبوو و لەوپەڕی ئامادەباشیدا بوو، بەڵام بە هۆی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت.

ئەسعەد ئەتەمیمی، ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە بەغدایش سەبارەت بەم کۆبوونەوەیە وتی: ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئاشناکردنی برایانی عێراقیمان بوو بۆ ئەوەی ڕەهەندەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بناسن و ئەم کۆبوونەوانەی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەیە بەردەوام دەبن.

«راضی الحسینی»کە وەکوو توێژەرێکی عێراقی لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری کردبوو، ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادق ئەەی ئاشکرا کرد کە سەرکەوتووی مەیدان کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ