May 06, 2024 10:45 Asia/Tehran

"حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوتی عێراق وتی: بڕیاری لێبڕشتانە دراوە لەسەر چارەسەرکردنی مەسەلەی رادەست کرانی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەغدا و هەناردەکرانی نەوت لە ڕێگای کۆمپانیای "سۆمۆ"ىوە.

"حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری وزە و وەزیری نەوتی ئەم وڵاتە، باسی پێکهاتنی دوو لیژنەی تەکنیکی و مافەوانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد سەبارەت بە ڕادەست کرانی نەوتەکەی هەرێم بە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەناردەکرانی لە ڕێگای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی "سۆمۆ" و وتی: بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان ئیستاکە ٣٧٥ هەزار بەرمیلە کە ٤٦ هەزار برمیلی دەدرێتە پاڵاوتگە چالاکاکەکان و ئەوباقی واتە نزیکەی ٣٢٩ هەزار بەرمیل، بڕیارە بۆ هەناردەکرانی لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکرێ.

ناوبراو وتیشی: بڕیارە ئەم دوو کۆمیتەیە لەم هەفتەیەدا دانوستانگەلێک بەڕێوە ببەن بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەکانی هاوپێوەند بە ڕادەستکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە وەزارەتی نەوتی عێراق ، بۆ ئەوەی کێشەکانی سەر ڕێگای هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات چارەسەر بکرێن. 

سەرپەیڤ