ته‌مووز 08, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان تیرۆریست لە بەشی کۆنی مووسڵی ئێراق

سەرکردایەتی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق ڕایگەیاند: هەشتاو سێ تیرۆریستی داعش لە بەشی کۆنی مووسڵ لە ڕۆژاوای ئەو شارە کوژراون و ژمارێکی دیکەش گیراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سومرییە نیوز، عەبدوڕەحمان خەزعەلی لە سەرکردەکانی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق وتی: هێزەکانی پۆلیس، وەرشەی بۆمب نانەوەی ئۆتۆمبیلەکان و تونێلی مەزنی هاتووچۆی داعش لە کەرتی کۆنی مووسڵیان دۆزییەوە.

لەکاتێکدا کە شەڕ لەنێوان هێزە ئێراقییەکان و تیرۆریستانی بەجێماو لە دواناوچەکانی بەشی کۆنی مووسڵ دواکاژێرەکانی دەگوزەرێنێ، تیرۆریستانی داعش ماڵ و خانووبەرەکانی بەشی کۆنی مووسڵ ئاگر دەدەن.

هێزە ئێراقییەکان پاش ڕزگارکرانی مووسڵ لەچنگ داعش، خەریکی پاکتاوکردنی کەرتی کۆنی ئەو شارە لە پاشماوەکانی داعشن.

کەرتی ڕۆژهەڵاتیی شاری مووسڵ لە٢٤ی ژانڤییەی٢٠١٧وە لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرا. ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی ڕۆژاوای مووسڵیش لە١٩ی فێڤرییەی ئەمساڵەوە دەس پێکرا و لە ٢٩ی ژۆئەنیش کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ