ته‌مووز 08, 2017 16:07 Asia/Tehran
  • مووسڵی کۆن ڕزگار کرا

سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەشی کۆنی مووسڵ ئەمڕۆ شەممە کەوتەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئێراقییەکان و تەنیا چەند متر هەتا ڕزگارکرانی بەتەواوەتی ئەو شارە ماوە.

بەپێی ڕاپۆری سومرییە نیوز، بە ڕزگاکرانی بەشی کۆنی مووسڵ، بەکردەوە گشت شاری موسڵ ڕزگار دەکرێت.

کەناڵی ئەلمەیادینیش ڕایگەیاند: هێزە ئێراقییەکان لەباری سەربازییەوە بەتەاوەتی زاڵ بوون بەسەر شاری مووسڵداو تەنیا باریکاییەکی لەکەناری ڕووباری دیجلە لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ئەلمەیدان ماوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، پاش بێ ئاکام بوونی هەوڵی تیرۆریستانی داعش کە بەنیازبوون لە کەنارە ڕۆژاواییەکان بچنە لێوارە ڕۆژهەڵاتییەکانی مووسڵ، سی و پێنج داعشی کوژران وشەش کەسی دیکە قۆڵبەست کران.

کەرتی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە ٢٤ی ژانڤییەی٢٠١٧دا لە چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرا.

ئۆپراسیۆن بۆ ڕزگارکرانی ڕۆژاوای مووسڵیش لە١٩ی فێڤرییەی ئەمساڵەوە دەس پێ کراو لە ٢٩ی ژۆئەنیش کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ