تێکشکاندنی تۆڕێکی تیرۆریستی لە بەغدا
بنکەی زانیاری گەیاندنی شەڕ لە ئێراق ڕایگەیاند : ڕێکخراوی هەواڵگریی پۆلیسی ناوەندیی ئەم وڵاتە سەر بە ئاژانسی هەواڵگری و ئاسایش و لێکۆڵینەوەی ئێراق، تۆڕێکی تیرۆریستی لە بەغدا دۆزیوەتەوە و لەناوی بردووە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ئەرکانی زانیاری گەیاندنی شەڕ لە ئێراق وتیشی : ئەم تۆڕە تیرۆریستییە لە بەغدا و پارێزگەکانی باشووری ئێراق بەنیاز بوو پەلامار بکاتە سەر زیارەتکاران و کۆڕەکانی شینگێڕی لە مانگی موحەڕەم .
ڕێکخراوی هەواڵگریی پۆلیسی ناوەندیی ئێراقیش وتی : تۆڕی تیروریستی دۆزراوە، ژومارێک کەرەستە تەقینەوەیان بۆ ئەنجامدانی پەلاماری جۆربەجۆر ئامادە کرد بوو بەڵام بە لوتفی خودا و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوپای ئێراق ئەم تۆڕە تیرۆریستییە تێک شکێندرا .
تیرۆریستانی داعش دوای شکستی پەیتاپەیتا لەبەرامبەر هێزەکانی ئێراقی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ، زۆرتر لە ڕابردوو دەست دەدەنە پەلاماری کوێر و کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق و هەروەها ئێستاش لە مانگی موحەڕەم.
بە پێی هەواڵێکی دیکە ، رائد شاکر جەودەت سەرۆکی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق ڕایگەیاند هێزی پۆلیسی ناوەندی گوندەکانی لەعلکە ، سرووج، رەحمە، شەتە لجەدر، رەسم شەت جدر، رەسم جویش، حەسج وشاوییان لە ڕۆژهەڵاتی شوروقات لە باکووری پارێزگەی سەلاحەدین لە دەستی داعش ئازاد کرد .
هێزی لەشکری هەژدەی حەشدی شەعبیی ئێراقیش ڕۆژی شەممە دەستیان گرت بەسەر پردی زرکە، پردی سەرەکیی پێوەندیدەر لەنێوان دوو شاری توزخۆرماتۆ و تەکریت لە میحوەری باشووری حەویجە.