کوژرانی دوو هۆکاری تەقاندنەوە لە ڕۆژئاوای عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i310257-کوژرانی_دوو_هۆکاری_تەقاندنەوە_لە_ڕۆژئاوای_عێراق
سەرۆکی پۆلیسی ستانی " ئەنبار" ی عێراق باسی کوژرانی دوو هۆکاری تەقاندنەوەی لە گردو پەڕی "ڕۆمادی" لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2017 17:01 Asia/Tehran
  •  کوژرانی دوو هۆکاری تەقاندنەوە لە ڕۆژئاوای عێراق

سەرۆکی پۆلیسی ستانی " ئەنبار" ی عێراق باسی کوژرانی دوو هۆکاری تەقاندنەوەی لە گردو پەڕی "ڕۆمادی" لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کرد .

بە  گویرەی ڕاپۆرتی  رۆژی پینجشەمممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە سومەرییە،"خالێد ئەلدۆلەیمی" سەرۆکی پۆلیسی " ئەنبار" ی عێراق وتیشی: یەکێ لەو هۆکارانەی تەقاندنەوەکەی ڕۆژئاوای "ڕۆمادی" و هۆکاری تەقاندنەوەی دیکە کە لە یەکێ لە ماڵەکان دا لە ناوچەی " ئەلتاش" لە باشووری رۆمادی خۆی شاردبۆوە، لە لایەن پۆلیسی عێراقەوە کوژراون .

 ڕۆژی چوار شەممە ئەندامانی داعش هەلیانکووتایە سەر چەند گەرەک و ناوچە لە وان ئەلتاش و ئەلجامعە لە شاری رۆمادی  و ژمارێک لە بنەماڵەکانی دانیشتووی ئەو ناوچەیەیان بە بارمتە گرت ، بەڵام هێزەکانی تایبەتی پۆلیسی ئەنبار ، توانیان ئەو ناوچەگەلە بستێننەوە .

" سەعد مەعەن" وتە بێژی  وەزارەتی  نێو خۆی  عێراقیش  ڕایگەیاند: ترۆریستانیک کە رۆژی ڕابردوو پەلاماری شاری رۆمادییان دابوو شارومەندانی وڵاتانی دەرەوەیی بوون و لەم ئۆپراسیۆنە دا ٤٠ ترۆریست کوژراون . " سەعد مەعەن" وتیشی: فێڵ و تەڵەکەی تازەی داعشییەکان بۆ پەلاماردانی کاروانی زیارەتکارانی مۆحەرەم، لە ڕێگای جانتاکانەوەیە.

ستاڤی  زانیاری گەیاندنی شەڕ لە عێراق حەوتەی ڕابردوو باسی   لەناوچوونی تۆرێکی ترۆریستی  لە بەغدا و ستانەکانی باشووری عێراق کرد  کە گەرەکیان بوو پەلاماری زیارەتکاران  و کۆڕەکانی تازیەداری لە مانگی مۆحەرەم  بدەن .